بەرشلۆنە دوو یاریزانی لە بڕیاری کۆتایی ئاگادارکردووەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی یانەی بەرشەلۆنە، مارکۆس ئەلۆنسۆ و هیکتۆر بێلێرینی لە بڕیاری بەردەوامبوون، یاخود ڕۆیشتن ئاگادارکردووەتەوە.

ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، ئیدارەی بەرشلۆنە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دڵنیایی داوە بە مارکۆس ئەلۆنسۆ کە گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دوو وەرزی دیکە درێژ دەکرێتەوە، پێشیان وتووە، کە پەیوەندی نێوانیان لە هاوینی 2023دا کۆتایی نایەت.

سەبارەت بە هیکتۆر بێلیرین هەڵوێستیان جیاوازبووە، ماتیۆ ئەلیمانی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بارسا پێیڕاگەیاندووە، کە داهاتووی ناڕوونە و لە باشترین حاڵەتدا تاوەکو کۆتایی وەرزی 2022/2023 بەردەوام دەبێت و پێویستە یانەیەکی نوێ بدۆزێتەوە.

ئەلۆنسۆ و بێلیرین لە مێرکاتۆی هاوینی 2022 لە یانەکانی چێڵسی و ئارسیناڵی ئینگلیزییەوە پەیوەندییان بە یانەی بەرشلۆنەوە کرد، یەکەمیان لە چەند یارییەکدا بەشداریکرد و دووەمیان نەیتوانی جێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکیدا بکاتەوە.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار دابەزی

بابەتی دواتر

نهێنی کریستیانۆی بچووک و ڕاستییەکان ئاشکراکران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆنتی بە بێدەنگی شەشەمی کڕی

لەسەر ڕاسپاردەی ئەنتۆنیۆ کۆنتی، یانەی تۆتنهام هۆتسپێرزی ئینگلیزی شەشەم گرێبەستی لە مێرکاتۆی 2022 واژۆ کرد. یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی…
Total
0
Share