ئەفسەرێکی خانەنشینکراوی پێشمەرگە لەلایەن خزمێکییەوە کوژرا

شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر ئەفسەرێکی خانەنشینکراوی پێشمەرگە لەلایەن خزمێکی خۆیەوە کوژراوە و بکوژەکە تا ئێستا دەستگیرنەکراوە.

پۆلیسی هەولێر لەبارەی ڕووداوەکەوە دەڵێت، “دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو ڕووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر ڕوویدا، کە تیایدا کەسێک لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بە ناوی (کاوە خەسرۆ شەریف) پیشە ئەفسەری خانەنشینی پێشمەرگە کوژرا، دەستبەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گەیشتنە شوێنی مەبەست و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیش دەرکەوت تۆمەتبارێک بە ناوی (ز. خ. ش) کە کەسی نزیکی کوژراوەکەیە، هەڵساوە بە ئەنجامدانی تاوانەکە”.

پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردووە، “پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و فەرمانی دەستگیرکردنیش بۆ بکوژەکە دەرچوو بەپێی ماددەی (406) لە یاسای سزادانی عێراقی”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی گەرمیان: لیژنە بۆ لێکۆڵینەوە لە گیانلەدەستدانی نەخۆشەکەی نەخۆشخانەی لایف پێکدەهێنین

  بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی  تەندروستیی گەرمیان ئاشکرایکرد، ئەو ژنە دووگیانەی شەوی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی لایف گیانیلەدەستداوە تا ئێستا هۆکارەکەی…
Total
0
Share