یەکێک لە دروستکەرانی ڤاکسینی کۆرۆنا پێشبینی خۆی بۆ ئاسایی بوونەوەی ژیان ئاشکرا دەکات

یەکێک لە دروستکەرانی ڤاکسینە کاریگەرەکەی کۆمپانیای فایزەر بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکرای دەکات تا هاوینی ساڵی داهاتوو ڤاکسینەکە دەتوانێت کاریگەری بەسەر ژیانی مرۆڤەوە لە جیهان جێبێلێت.

پرۆفیسۆر ئاوگۆر شاهین، یەکێک لە دروستکەرانی ڤاکسینی کۆرۆنا لە کۆمپانیای فایزەر و بایوانتیکی ئەڵمانی دوێنێ 15ی تشرینی دووەم بۆ بی بی سی ئاشکرایکردووە، “ڤاکسینەکە تا ساڵی داهاتوو ناتوانێت کاریگەری بەسەر ژیانی مرۆڤەوە جێبهێڵێت، بەڵام پێشبینی دەکەین لە زستانی ساڵی داهاتوودا ژیان ئاسایی بێتەوە”.

شاهین ئاشکرایکردووە، “تا زستانی ساڵی داهاتوو ڤاکسینەکە کارێک دەکات کە بتوانرێت ژیان وەک پێش کۆرۆنا ببینرێت”.
زیاتر لە 43 هەزار کەس ڤاکسینەکەی کۆمپانیای فایزەر و کۆمپانیای بایوانتیکی ئەڵمانیان لەخۆیانداوە و بە پێی کۆتا ڕاپۆرت لە ٪90 ڤاکسینەکە لەشی مرۆڤی بەرامبەر ڤایرۆسەکە پاراستووە.

ڤاکسینەکەی فایزەر لە شەش وڵات تاقیکراوەتەوە و سەرکەوتوو بووە، ئەو کەسەت ڤاکسینەکە بەکار دەهێنێت سەرەتا قۆناغێک لە کوتانەکە تاقیدەکاتەوە و دوای سێ هەفتە قۆناغی کۆتایی تاقی دەکاتەوە و لەشی ئامادە دەکات بۆ شەڕکردن دژی ڤایرۆسەکە.

بابەتی پێشتر

مەزڵوم کۆبانێ و جێگری نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا باس لە کاری هاوبەش دەکەن

بابەتی دواتر

ئەحمەد مەلا تەڵاڵ: بکوژانی هیشام هاشمی ناسراونەتەوە و هاڵهاتوون بۆ دەرەوەی وڵات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share