کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکوور لە دوایین کۆبوونەوەی حیزبەکەی ئامانجە سەربازییەکانی بۆ ساڵی 2023 راگەیاند و ئاشکرایکرد چەندین جۆر چەکی قورسی تێدا تاقیدەکرێتەوە.
کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکوور لە کۆبوونەوەی شەشەمی لیژنەی هەشتی مەرکەزی پارتی کرێکارانی دەسەڵاتدار رایگەیاند، “لەم ماوەیەی دواییدا دۆخێکی قورس رووبەڕووی نیمچە دوورگەی کۆریا بووەتەوە، بۆیە پێویستە پابەندبین بە پاراستنی مادی سەروەری و بەرگریی لە بەرژەوەندییە نیشتیمانییەکان.
ئاماژەی بەوەش کرد، “ئامانجە سەرەکییەکەمان بۆ ساڵی ئایندە بەهێزکردنی توانا بەرگرییەکانمان دەبێت، هەوڵدەدەین ئامادەبین بۆ هەر گۆڕانکارییەک لە دۆخی سیاسیدا”.
پێشتر لە کۆنگرەی حیزبەکەی کە لە ساڵی 2021 بەسترا کیم جۆن ئون پلانەکانی بۆ گەشەدان بە توانا سەربازییەکانی وڵاتەکەی بۆ ماوەی پێجن ساڵ راگەیاند، کە خۆی لە تاقیکردنەوەی چەندین جۆر مووشەکی دوورمەودا و کورت مەودا دەبینییەوە، لەمساڵیشدا وێڕای ئەو هۆشداریانەی پێیدرابوو، چەندین جۆریی تاقیکردەوە.