ماکرۆن: دەتوانین موسڵمان بین

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند، فەرەنسا بۆ جیهانی سەلماندووە کە هاوڵاتییانی دەتوانن “لە یەک کاتدا فەرەنسی و موسڵمانیش بن”.

ماکرۆن لە سەدەمین ساڵیادی کردنەوەی مزگەوتی گەورەی پاریسدا وتی، “فەرەنسییەکان لە لایەک نین و مسوڵمانەکان لەلایەکی دیکە، دەکرێت هەردووکیان بین لە یەک کاتدا هاوڵاتییانمان دەتوانن فەرەنسیش بن و مسوڵمانیش”.

جەختیکردەوە، کە فەرەنسا بەردەوام دەبێت لە یارمەتیدانی موسڵمانان تاوەکو بە ئازادی ڕێوڕەسمە ئاینییەکانیان ئەنجام بدەن.

بینای ئەم مزگەوتی گەورەی پاریس سەدەیەک لەمەوبەر دروستکراوە و یەکەم بەردی لەوێ دانراوە لە 19ی تشرینی یەکەمی 1922.

ئیمانوێل ماکرۆن تاجە گوڵینەیەکی بۆ رێزلێنان لە گیانی ئەو سەربازە موسڵمانانە دانا کە لە پێناو مزگەوتەکەدا گیانیانلەدەستدا لە فەرەنسا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرەڕای مەترسییەكانی تیشكدانەوە.. بۆچی ڕوسیا و ئۆكرانیا لەسەر چێرنۆبڵ ململانێیانە؟

دەسەڵاتدارانی ئۆكرانیا هۆشدارییاندا لە زیادبوونی ئاستی تیشكدانەوە لە نزیك وێستگەی ئەتۆمیی چێرنۆبڵ-ی پەككەوتوو، ئەمەش پاش كۆنتڕۆڵكردنی لەلایەن هێزەكانی…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان: پاراستنی مافی کورد گرنگە

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان پێشوازیی لە رێککەوتنی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (هـ.ـەسـ.ـەدە) و حکومەتی کاتیی سوریا دەکات. ئەنجومەنەکە لە…
Total
0
Share