بۆچی رێژەی بەهای کاڵای هاوردەکراو کەمکرایەوە؟

وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاریدا بە کەمکردنەوەی رێژەی %25 لە بەهای کاڵای هاوردەکراو و دوای ئەو نرخە، بڕی گومرگیی لەسەر ئەژماردەکرێت.

باوەڕ جەمال، شارەزای بواری ئابوری بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەهۆی ناڕەزایی زۆری بازرگانان و مەترسییەکانی هەڵاوسانی ئابوری؛ وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاریدا بە کەمکردنەوەی رێژەی %25 لە بەهای کاڵای هاوردەکراو و دوای ئەو نرخە، بڕی گومرگیی لەسەر ئەژماردەکرێت.

وتیشی، پێشتر رامگەیاندبوو کە بەدڵنیاییەوە دەبێت دەستکاریی پێناسی گومرگی بکرێت، لەئێستادا بەمجۆرە هەوڵدراوە بەهاکان کەمبکرێتەوە و جارێکی دیکەش دڵنیایی دەدەم، کە دەبێت پێناسی گومرگی کەمبکرێتەوە لەسەر سیستمی ئەسیکۆدا.

بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی عێراق رۆژی 1ـی 2ـی 2026 دەرچووە و هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتیی مامۆستایان: كارئاسانیی زیاتر بۆ مامۆستایان دەكرێت لە كڕینی ئۆتۆمبێلدا

جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، لەگەڵ ئەو كۆمپانیایەی ئۆتۆمبێل بۆ مامۆستایان دابیندەكات لە گفتوگۆداین كە كارئاسانیی…
زیاتر ببینە

بۆردی ڕاگەیاندنی یەكێتی: فەرمانەکەی وەزیری ناوخۆ بۆ دەستگیرکردنی بەڕێوەبەری کەناڵ8 و میدیاکارێکی کەناڵەکە بڕیارێکی حزبییە نەک حکومی

بۆردی ڕاگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە فەرمانی دەستگیرکردنی بەڕێوەبەری کەناڵ8 و میدیاکارێکی کەناڵەکە بڵاوکردەوە. لە ڕوونکردنەوەکەدا…
Total
0
Share