چین بە ملیاران دۆلار فریای عێراق دەكەوێت

حكومەتی عێراق لە هەوڵدایە بەرانبەر بە فرۆشتنی نەوت بە چین، ملیاران دۆلار پێشوەختە لەو وڵاتە وەربگرێت، ئەوەش یارمەتی دەدات لە كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی قەیرانی دارایی و دابینكردنی موچە.

ڕێككەوتنەكە لەنێوان كۆمپانیای سۆمۆ-ی عێراقی و چینخوا ئۆیڵ-ی چینی دا دەكرێت، سەرەتا عێراق دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار پارەی نەوت بە پێشەكی و بە كاش وەردەگرێت، لە بەرانبەردا 48 ملیۆن بەرمیل نەوت لە ماوەی ساڵێكدا بە چین دەفرۆشێت و ماوەكەش لە تەموزی ساڵی 2021ـەوە دەستپێدەكات تا حوزەیرانی 2022 درێژەی دەبێت.

بە گوێرەی زانیارییەكان، عێراق هەوڵدەدات ئەو پلانە بۆ ماوەی پێنج ساڵ درێژەپێبدات و جگە لە چین، لەگەڵ وڵات و كۆمپانیای تریشدا ڕێكبكەوێت بۆ ئەوەی پارەی نەوت بە پێشەكی وەربگرێت و دواتر نەوت هەناردە بكات، بەڵام بەپێی ڕێككەوتنەكەی لەگەڵ چین تەنها لە ساڵی یەكەمدا پارەی نەوت بە پێشەكی وەردەگرێت.

ئەم پلانە ئابورییەی عێراق، لەلایەن كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوت “سۆمۆ”وە داڕێژراوە و لە مانگی ڕابردوودا كۆمپانیاكە پێشنیارەكەی ناردووە بۆ كۆمپانیاكانی كڕیاری نەوت لە جیهاندا، پێی ڕاگەیاندوون هەر كۆمپانیایەك بڕی 2.5 ملیار دۆلار بدات بە عێراق، ئەوا مانگانە و بۆ ماوەی ساڵێك عێراق چوار ملیۆن بەرمیل نەوتی پێدەدات.

بابەتی پێشتر

فیڵ نیڤیڵ بەرگری لە سۆڵشایەر دەکات: ئەوەی ڕوویدا کارەسات نییە

بابەتی دواتر

ڕوحانی: ئەمریكا دەتوانێت بە ئاسانی بگەڕێتەوە ناو رێککەوتنە ئەتۆمییەکە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیامێك لە مستەفا كازمی-یەوە

سەرۆك وەزیرانی عێراق پەیامێكی بڵاوكردەوە و داوا لە هەمووان دەكات دووربكەونەوە لە تۆمەتباركردن و زمانی تەخوین و دەڵێت،…
Total
0
Share