ئیداره‌ی کاتیی به‌رشلۆنه‌ لێدانێکی دارایی دیکه‌ی به‌رکه‌وت

یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی له‌ دۆخێکی دارایی خراپدایه‌ و ئیداره‌ی کاتیی یانه‌ له‌ که‌مکردنه‌وه‌ی موچه‌ی یاریزانان دووچاری کێشه‌ بووه‌.

ڕۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی که‌ته‌لۆنی ئاشکرایکردووه‌، که‌ سه‌رۆکی کاربه‌ڕێکه‌ری یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، کارلیس توسکێتس و هاوکارانی دووباره‌ داوای کۆبوونه‌وه‌یان له‌ یاریزانان کردووه‌ تایبه‌ت به‌ که‌مکردنه‌وه‌ی موچه‌کانیان به‌ ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 30.

له‌ به‌رانبه‌ردا یاریزانان شه‌ش پارێزه‌ریان ته‌رخانکردووه‌ بۆ کۆبوونه‌وه‌ی پڕیارله‌سه‌ردراو و یه‌کێکیان خۆرخی پیکۆرتی پارێزه‌ی لیۆ مێسییه‌، له‌ کاتێکدا یاریزانان ئاماده‌نین له‌ موچه‌کانیان که‌مبکه‌نه‌وه‌ و ناشیانه‌وێت له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی کاتیی یانه‌که‌ هیچ مامه‌ڵه‌یه‌ک بکه‌ن، به‌ڵکو له‌ چاوه‌ڕوانی سه‌رۆکی نوێدان بڕیاری یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ بدات.

له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ باردۆخی کۆرۆنا له‌ هه‌رێمی که‌ته‌لۆنیا و که‌مبوونه‌وه‌ی جوڵه‌ی هانده‌ران لێدانێکی دارایی دیکه‌ی ئاڕاسته‌ی ئازولگرانا کردووه‌.

ئیداره‌ی کاتیی یانه‌ بۆ خۆپارێزی و به‌هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سه‌ردانیکه‌رانه‌وه‌ به‌ ناچارییه‌وه‌ مۆزه‌خانه‌ی کامپ نو و ته‌واوی کۆگا سه‌ره‌کییه‌کانیان داخستووه‌، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له‌ ١١ی حوزه‌یران کۆگاکان کرانه‌وه‌ به‌و هیوایه‌ی له‌ ڕووی داراییه‌وه‌ که‌مێک قه‌ره‌بووی ئه‌و 190 ملیۆنه‌ بکاته‌وه‌ که‌ له‌ بوجه‌ی گشتی له‌ده‌ستیانداوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) دیبالا له‌کۆتا ساتدا لوتکه‌ی نێوان ئینته‌ر و یوڤی یه‌کسانکرده‌وه‌

یانه‌ی ئینته‌ر میلان نۆیه‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وه‌رزی 2021-2022ی خولی ئیتاڵیای به‌رامبه‌ر یوڤانتۆس ئه‌نجامدا و یاریی نێوانیان به‌ یه‌کسانبوون کۆتاییهات.…
Total
0
Share