ساڵی 2022 تەنها لە رووی سیاسی و ئابورییەوە ساڵێکی پڕ لە رووداو و ئاڵۆز نەبوو، بەڵکو لە رووی تەندروستییشەوە پشکی گەورەی لە رووداوەکاندا هەیە بڵاوبوونەوەی ئاوڵەی مەیموون و دووبارە سەرهەڵدانەوەی کۆلێرا ئەمە سەرەڕای کۆتایینەهاتنی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە گرنگترین نیگەرانییە تەندروستییەکانی ئەم ساڵەن.
هۆشدارییەکانی تەندروستیی جیهانی لەبارەی بەردەوامیی مەترسییەکانی کۆرۆنا و بڵاوبوونەوەی کۆلێرا و ئیبۆلا و ئاوڵەی مەیموون چاودێریکاران و ئەوانەی لە کەرتی تەندروستییدا کاردەکەن خستە ئامادەباشی و کۆیکردنەوە لەسەرتاسەری جیهاندا بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو نەخۆشییانە.
لەگەڵ ئەوەشدا تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، کە زاڵبوون بەسەر ئایدزدا تا 2030 رووبەڕووی مەترسی دەبێتەوە، بەڵام ڤاکسینی دەربازبوونی مرۆڤایەتی لە مەلاریا دەکرێت بگاتە ئەنجام.
ئەمە جگە لەوەی مرۆڤایەتی کە گیرۆدەی دەستی کۆرۆنا بوو لەمساڵدا جارێکی دیکە رووبەڕووی گۆڕاوێکی نوێ بووەوە و کە زۆر بە خێرایی بڵاوبووەوە.
گۆڕاوی ئۆمیکرۆن:
ئەم جۆرە لە سەرانسەری ئەوروپادا بڵاوبووەوە و بەهۆیەوە هەفتانە ژمارەیەکی پێوانەیی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە تۆماردەکرا، هەرچەندە ژمارەی مردن تاڕادەیەک کەم بوو، بەراورد بە بڵاوبوونەوەی پێشووی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
لەگەڵ ئەوەی زۆرێک لە وڵاتان دەستیانکرد بە سووککردنی رێکارەکانی قەدەغەکردن و سنووردارکردنەکانی دیکەی هاتوچۆ، بەڵام ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاماژەی بەوە کردووە کە نەخۆشییەکە هێشتا مەترسییە و تا مانگی ئاب، یەک ملیۆن حاڵەتی مردن بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرابوو.
لە میانی کۆبوونەوەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە مانگی ئایاردا، کە یەکەمجاربوو لە دوای سەرهەڵدانی کۆرۆنا لە ساڵی 2019وە بەشێوەی راستەوخۆ بەڕێوەبچێت، بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی تیدرۆس ئەدهانۆم داوای لە وڵاتان کرد دەستبەرداری رێکارەکان نەبن.
بە نوێنەرانی وتووە “ئایا کۆرۆنا کۆتایی هاتووە؟ نەخێر، بە دڵنیاییەوە هێشتا کۆتایی نەهاتووە. دەزانم ئەوە ئەو پەیامە نییە کە دەتانەوێت بیبیستن، بە دڵنیاییەوە ئەو پەیامەش نییە کە من دەمەوێت بیگەیەنم بەڵام ئەوە راستەقینەیە”.
ئامانجەکانی نەهێشتنی ئایدز لە ڕێڕەوی خۆیان دەرچوون
لە ساڵی 2021دا یەک ملیۆن و 500 هەزار تووشبووی نوێی ئایدز تۆمارکراون و 650 هەزار کەسیش بەهۆی ئایدزەوە گیانیان لەدەستداوە.
لە ڕاپۆرتێکدا کە لە مانگی تەمموزی ڕابردوودا بڵاوکرایەوە، دەرکەوتووە کە ڕێژەی دابەزینی تووشبوون بە ئایدز لە نێوان ساڵانی 2020 بۆ 2021 بۆ 3.6% کەمبووەتەوە.
لە ڕۆژی جیهانی ئایدز لە مانگی نۆڤەمبەردا، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە ئامانجی کۆتاییهێنان بە ئایدز تا ساڵی 2030 لە رێڕەوەی کۆتایی دەرچووە.
لە ڕاپۆرتێکی ئەم دواییەدا، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی مەزەندە دەکات کە ژمارەی تووشبووان نزیکەی 430 هەزار کەسە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەم ژمارانەش ورد نین بەهۆی نەبوونی پشکنینی پزیشکی و ڕێگری لە هەندێک لە دەستنیشانکردنی تووشبوونەکە دەکەن.
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی مەزەندە دەکات لە کۆی 430 هەزار کەسی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نزیکەی 14 هەزار کەسیان منداڵن.
ئیبۆلا
لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا، کارمەندانی تەندروستی بۆ بەرەنگاربوونەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کوشندەی ئیبۆلا لە کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ کۆکرانەوە، کە شەشەمین بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە کە تەنها لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا تۆمارکراوە.
دکتۆر ماچیدیسۆ مۆیتی، بەڕێوەبەری ناوچەیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بۆ ئەفریقا وتی، دەتوانین بە خێرایی ڕێڕەوی ئەم پەتایە بۆ باشتر بگۆڕین، چونکە ڤاکسینی کاریگەر و ئەزموونی کارمەندانی تەندروستی لە کۆماری دیموکراتی کۆنگۆمان هەیە لە وەڵامدانەوەی ئیبۆلا.
بەپێی هەواڵی نەتەوە یەکگرتووەکان، تا ناوەڕاستی مانگی نۆڤەمبەر، 141 حاڵەتی تووشبوون و 55 حاڵەتی مردن لە ئۆگاندا پشتڕاستکراونەتەوە، هەروەها ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی پشتڕاستیکردووەتەوە کە لە نزیکەوە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئۆگاندا کاردەکەن بۆ خێراکردنی پەرەپێدانی ڤاکسینی نوێ.
کۆلێرا گەڕایەوە بۆ هایتی و هەڕەشە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات
لەگەڵ بەردەوامی تێکچوونی ڕەوشی ئەمنی لە هایتی، کۆلێرا لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوودا گەڕایەوە بۆ ئەو وڵاتە کێشەدارە، بەهۆی تێکچوونی سیستەمی پاکوخاوێنی و نەبوونی ئاسایش، ئەمەش وایکردووە کە تووشبووان بە ئەستەم چارەسەر وەربگرن.
هایتی تاکە وڵات نەبوو کە تووشی ئەم نەخۆشییە بەکترییە بووە، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری حەلەبی سوریا لە مانگی ئەیلولدا دەگەڕێتەوە بۆ خواردنەوەی ئاوی ناپارێزراو لە ڕووباری فورات و بەکارهێنانی ئاوی پیس بۆ ئاودێریکردنی بەروبوومەکان، کە خۆراکی پیس کردووە.
ئاوڵەى مەیموون
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات بۆ کەمکردنەوەی ترسەکان لەوەی کە ئاوڵەی مەیموون هاوشێوەی سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا بێت، ئاماژەی بەوەشکرد، زۆربەی تووشبووانی ڤایرۆسەکە لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا بەبێ چارەسەر چاکدەبنەوە.
بەڵام لەگەڵ زیادبوونی حاڵەتە جیهانییەکان، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە مانگی تەمموزدا ڕایگەیاند کە ئاوڵەی مەیموون “باری نائاسایی تەندروستی گشتی و نیگەرانی نێودەوڵەتییە”.
پێشکەوتنێکی گەورە لە بواری مەلاریادا
لە مانگی ئابدا یونیسێف ڕایگەیاند کە کۆمپانیای زەبەلاحی دەرمانسازی GSK بە بڕی 170 ملیۆن دۆلار گرێبەستێکی پێبەخشراوە بۆ بەرهەمهێنانی یەکەمین ڤاکسینی مەلاریا لە جیهاندا، ئەمەش هیوای کۆتاییهێنان بە نەخۆشییەکەی بەرزکردەوە.
مەلاریا تا ئێستاش یەکێکە لە نەخۆشییە کوشندەکان بۆ منداڵانی خوار تەمەنی پێنج ساڵ.