لە چوارقوڕنە كەسێك بە چەقۆ هاوڕێیەكی خۆی كوشت

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایدەگەیەنێت، لە سنووری ناحیەی چوارقوڕنە كەسێك بە چەقۆ هاوڕێیەكی خۆی كوشتووە و هێزە ئەمنییەكان بكوژەكەیان دەستگیركردووە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی كاتژمێر 9:40 خولەكی ئەمشەو تەرمی كەسێك گەیەندرایە پزیشكی دادی رانیە، دەركەوت كە شوێنەواری چەقۆ بە جەستەیەوە بووە و بەو هۆیەوە گیانیلەدەستداوە كە دەستبەجێ ڕێكاری یاسایی گیراوەتەبەر.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای گرتنەبەری رێكاری یاسایی بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان كەسە كوژراوەكە لەدایكبووی ساڵی 1991بووە كە دانیشتووی گوندی قەرەنیاغا سەر بە ناحیەی چوارقوڕنە بووە و لەلایەن هاوڕێیەكیيەوە بە چەقۆ پەلاماردراوە و دواتر گیانیلەدەستداوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای ئەوەی هێزەكانی ئاسایشی چوارقوڕنە گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و بكوژەكەیان دەستگیركرد و رادەستی هێزەكانی پۆلیس كرا و بكوژەكەش بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

2023 بەغداد مانگانە 200 ملیار دینارەكە دەنێرێت؟

بابەتی دواتر

ئەمریكا لە بارەی پێشمەرگەوە بڕیاردەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share