بافڵ جەلال تاڵەبانى بۆ پەروین بوڵدان: بۆ سەرخستنى ئاشتى پاڵپشتتانین

سەرۆکى یەکێتى پیرۆزبایى دیاریکردنى پەروین بوڵدان بۆ جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى تورکیا دەکات و دەڵێت، لە هەنگاوتان بۆ سەرخستنى پرۆسەى ئاشتى لە باکوورى کوردستان پاڵپشتتانین.

دەقى پیرۆزباییەکە:

بەڕێز پەروین بوڵدان، لە دڵەوە پیرۆزبایتان لێدەکەم بەبۆنەی دەستنیشانکردنتان وەک جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا.

هیوادارم ئەزموون و لێهاتوویی بەڕێزتان ببێتە هاوکار و فاکتەرێکی سەرەکی بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە باکووری کوردستان و تورکیا. وەک چۆن سەرۆک مام جەلال یەکەم سەرکردە بوو شانی دایە بەر سەرپێخستنی پرۆسەی ئاشتی، ئەمڕۆ ئێمەش پاڵپشتی ئێوە دەکەین بۆ سەرخستنی ئەم هەنگاوە مێژووییە.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک هەمیشە جەخت لەسەر سیاسەتی هاوبەشێتی و دۆستایەتی لە نێوان سەرجەم لایەنەکان دەکاتەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوا بڕیاری عێراق لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە ئاشكراكرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق سوورە لەسەر بەبانكیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە رێگای بانكە فیدراڵییەكانی عێراقەوە…
Total
0
Share