مەلا كامەران عەلی: 25 ساڵە نەمتوانیوە بڕۆم لە سەرچنار چایەک بخۆمەوە

مەلا كامەران عەلی، داخستنی ئەو شوێنانەی دوورن لە بەها ئایینی و كۆمەڵایەتییەكان بە “هەڵوێستێكی جوان” ناودێردەكات و دەڵێت، “25 ساڵە نەمتوانیوە بڕۆم لە سەرچنار چایەک بخۆمەوە”.

مەلا كامەران عەلی یەكێك لە مامۆستا ئایینییە دیارەكان سلێمانی، داخستنی ئەو شوێنانەی گەڕەكی سەرچنار كە دوورن لە بەها ئایینی و كۆمەڵایەتییەكان بە “هەڵوێستێكی جوان” ناودێردەكات و وەك خۆی دەڵێت، سوپاس و پێزانین و نرخاندنیان بۆ ئەو بڕیارەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەیە و هیواخوازن سەرەتایەك بێت بۆ ئاشتكردنەوەی خەڵك.

لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، مەلا كامەران هیوایخواست ئەو چاكسازی و پاكسازییانە گشتگیربن و شارەكانی تریش بگرنەوە و داوایكرد كاربكرێت بۆ گەڕاندنەوەی رەسانەیەتی بۆ شارەكان.

ئەو مامۆستا ئایینییە پیرۆزبایی لە دانیشتووانی گەڕەی سەرچنار كرد و وتیشی، “جاران هەموو سەیران و گەڕانێكی خۆم و خانەوادەكەم لە سەرچنار بوو، بەڵام ماوەی 25 ساڵە نەمتوانیوە بڕۆم لەوێ چایەك بخۆمەوە”.

بابەتی پێشتر

هەڤاڵ ئەبوبەكر: دەستخۆشی لە هەنگاوەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكەین

بابەتی دواتر

گەورەترین كارگەی "تێسلا" داخرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی ڕاپەڕین لەبارەی سووتاندنی ئۆتۆمبیلێک لەلایەن خاوەنەکەیەوە ڕوونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین لەبارەی سووتاندنی ئۆتۆمبیلێکەوە لەلایەن خاوەنەکەیەوە ڕایدەگەیەنێت، خاوەنی ئۆتۆمبیلەکە چاوەڕوانی یەکلاییبوونەوەی ڕێکارە یاساییەکانی بەڵگەنامەکانی ئۆتۆمبیلەکەی نەکردووە…
Total
0
Share