ئێران جارێکی دیکە هۆشداریدایە دراوسێکانی

جارێکی دیکە بەرپرسانی ئێران هۆشدارییاندایە وڵاتانی دراوسێیان، کە ڕێگا نەکەنەوە بۆ هەژموونی ئیسرائیل.

عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە وتەیەکیدا لەبارەی ئەو پرسەوە ڕایگەیاند، “دەستوەردانی بێگانەکان و دوژمنان لە نزیک ئێران نیگەرانکەرە و دەبێت ئەو پرسە بە خێرایی چارەسەربکرێت”.

بەپێی وتەی خامنەیی، ئێران ئاگاداری دەستوەردان و هەوڵی نەیارانی ئێرانە لە ناوچەکەدا و وڵاتانی دراوسێش دەبێت ئاگاداری هەنگاوەکانیانبن کە نەبنەهۆی ناسەقامگیریی ناوچەکە.

هاوکات عەلی شەمخانی، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران هۆشداریدایە وڵاتانی دراوسێی ئێران ڕێگریبکەن لە “هەژموونی بێگانەکان” و هەر کێشەیەک سەبارەت بە ناوچەکە هەبێت بە تێگەیشتنی وڵاتانی ناوچەکە چارەسەردەکرێت.

عەلی شەمخانی لە تویتێکدا کە بە سێ زمانی عیبری و ئینگلیزی و عەرەبی بڵاویکردووەتەوە، باس لەوە دەکات کە ئیسرائیل پەیوەندی لەگەڵ ئازەربایجان هەیە و سەرباری ئەوەش لەگەڵ بەحرەین بەمنزیکانە پەیوەندی توندوتۆڵکردووە و باڵیۆزخانەی کردووەتەوە.

بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێشتریش هۆشدارییاندابوو بە هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق لەبارەی هەوڵی وڵاتێکی دیکە دژی ئێران.

ئێران نیگەرانە لە پەیوەندیی ئیسرائیل لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بەتایبەت ئازەربایجان و بەحرەین، لەگەڵ ئەوەشدا دژی کۆنگرەکەی هەولێر وەستایەوە و بە هۆکاری ناسەقامگیریی ناوچەکەی زانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‏ئەتۆمیی نێودەوڵەتی: یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران نزیكە لە دەستگەیشتن بە چەكی ئەتۆمی

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دەڵێت، ئێران بەردەوامە لە پێشێلكردنی ژمارەیەك لە ‏بەندەكانی ڕێككەوتنی ئەتۆمیی ساڵی 2015 دەربارەی ئاستی…
Total
0
Share