شارەوانیی سلێمانی هەڵمەتێك بۆ پاككردنەوە شوێنە جیاوازەكانی سەرچنار و لابردنی زیادەڕەوییەكانی ناوی ئەنجامدەدات.
هەڵمەتەكە چەند رۆژییە و بۆ پاككردنەوەی شوێنە جیاوازەكانی ناوچە گەشتیارییەكەیە لەهەر پاشماوە و زیادەڕەوییەك.
هەروەك دەچێتە چێوەی هەنگاوێكی درێژمەوداوە كە لەژێر ناوی (ئاشتكردنەوەی سلێمانی) لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە داخستنی یانە شەوانە نەگونجاوەكان لەگەڵ دابونەریتی كوردەواری دەستیپێكرد.
توانا بەهادین، بەڕێوەبەری بەشی ئامێرەكانی شارەوانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە هەڵمەتەكەیاندا جگە لە بەشی ئامێرەكان، هەردوو بەشی زیادەڕەوی و خزمەتگوزارییەكان بەشدارن.
وتیشی، “هەڵمەتێكی چڕوپڕە و بە پاككردنەوە و لابردنی شوێنە نەشیاو و زیادەڕەوەكان دەستیپێكردووە”.