بەربڵاوترین پۆست لە ساڵی 2020دا لە تویتەر ئاشكراكرا

هەواڵی مردنی ئەو ئەكتەرەی ڕۆڵی بلاك پانسەری دەبینی لە ساڵی 2020دا، بووە بەربڵاوترین تویتی ساڵ.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی “Variety”، هەواڵی مردنی چادویك بۆسمان، ئەو ئەكتەرەی ڕۆڵی بلاكپانسەری دەبینی لە تویتەر، بەربڵاوترین بڵاوكراوەی نێو تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بوو لە ساڵی 2020دا.

ئەكتەری بەناوبانگ چادویك بۆسمان لە 28ی ئابی ئەمساڵ، لە تەمەنی 43 ساڵیدا بەهۆی شێرپەنجەی قۆڵۆنەوە گیانی لەدەستدا.

لەكاتی مردنی ئەو ئەكتەرەی هۆڵیوود تاكو 9ی كانونی یەكەم، هەواڵی مردنەكەی 2 ملیۆن و 100 هەزار جار شەیر كراوەتەوە و لە كۆتیشدا 924 هەزار و 500 هەزار جار بڵاوكراوەتەوە، بەوەش بە كۆی گشتی، 3 ملیۆن و 100 هەزار جار بڵاوبووەتەوە.

لە ڕیزبەندی دووەمی بەربڵاوترین تویتدا هەواڵی مردنی كۆبی براینت-ی یاریزانی باسكە بوو كە بەهۆی تێكشكانی فڕۆكەكەیەوە گیانی لەدەستدا.

سێیەم بەربڵاوترینیش، پەیامی سەرەخۆشی ئۆباما بوو بۆ مردنی ئەو یاریزانەی باسكە.

هەروەها تویتەر ئەو كەسایەتییانەی بڵاوكردووەتەوە كە زۆرترین جار لەمساڵدا ناویان لە پۆستەرەكانی تویتەردا هاتووە، دۆناڵد ترەمپ زۆرترین جار ناوی لە تویتەردا هاتووە، لە ڕیزبەندی دووەمیشدا جۆ بایدن دێت و لە ڕیزبەندی سێیەمیشدا جۆرج فلۆید دێت كە لەلایەن پۆلیسێكی ئەمریكییەوە كوژرا.

بەناوبانگترین هاشتاگی سالی 2020یش كۆڤید-19 بووە، لەدوای ئەویش هاشتاگەكەی پەیوەست بە مردنی جۆرج فلۆید بوو كە نوسرابوو، بلاك لایف ماتەر.

بابەتی پێشتر

بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی لەگەڵ سیاسەتێکی یەکگرتووی نیشتیمانییە

بابەتی دواتر

گەرمیان.. بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكەوە 12 كەس برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share