د. كەریم شەریف قەرەچەتانی لەبارەی بڕیارەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان بۆ داخستنی ئەو شوێنانەی كە دوورن لە ئاكار و رەوشتی كۆمەڵگەی كوردی نووسیویەتی، “سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی لە خەمی بەھا ئەخلاقییەكانی كۆمەڵگەدان و داوادەكەم، دوای پاككردنەوەی سەرچنار چەندین هەنگاوی دیكە بنرێن، لەوانە پێكهێنانی لیژنە بۆ ھەڵسەنگاندنی پڕۆگرامەكانی كەناڵەكانی راگەیاندن و پێداچوونەوە بە پڕۆگرامەكانی خوێندن و داخستنی شوێنە نەشیاوەكانی دیكە”.
هاوكات د. كەریم شەریف پەیامێكیشی ئاراستەی بەرپرسانی هەرێمی كوردستان كردووە و دەشڵێت،”دەفەرموون چەندەها بڕیاری مێژوویی دیكەی وەك ئەمەی بەڕێز كاك بافڵ دەربكەن، بەڵام بە پراكتیك و كردار جێبەجێیان بكەن با هەندێك لە ئەو گومانانە بڕەوێنەوە و زیاتر پارێزگاری لە بەها ئەخلاقیەكانی كۆمەڵگاكەمان بكەین.”