مستەفا چاوڕەش: پێكهێنانی دوو لیوای هاوبەشی پێشمەرگە و سوپا بەمنزیكانە تەواودەبێت

مستەفا چاوەڕەش، بەرپرسی یەكەی 70ی هێزەكانی پێشمەرگە

بەرپرسی هێزەكانی 70 ڕایدەگەیەنێت، بەرپرسانی ئەمنیی عێراق دڵنیاییاندا لەوەی دیواربەندێكی بەهێزیان دروستكردووە و مەترسیی دزەكردنی داعشە هەڵهاتووەكان لە ڕۆژئاوای كوردستانەوە لە ئارادانییە، دەشڵێت، پێكهێنانی دوو لیوای هاوبەشی پێشمەرگە و سوپا بەمنزیكانە تەواودەبێت.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە كۆبوونەوەیەك لەنێوان بەرپرسانی هێزەكانی پێشمەرگە و فەرماندەیی هێزە هاوبەشەكانی عێراق بە سەرۆكایەتیی فەریق ڕوكنی یەكەم – عەبدولئەمیر شمەری، جێگری فەرماندەی پرۆسە هاوبەشەكان لە بانی مەقان بەڕێوەچوو.

مستەفا چاوەڕەش، بەرپرسی یەكەی 70ی هێزەكانی پێشمەرگە و یەكێك لە بەشداربووان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، كۆبوونەوەكە لەسەر داوای فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەكان بوو بەمەبەستی دیدار لەگەڵ بەرپرسی هەر پێنج میحوەرەكەی پێشمەرگە، ئەمەش دوای ئەوەی مانگێك لەمەوبەر كۆبوونەوەیەكمان لەگەڵ عەلی فرێجی، فەرماندەی هێزەكانی ناوچەی كەركوك ئەنجامدا تایبەت بە هاوكاری و هەماهەنگیی هێزەكانمان بۆ شەڕی دژ بە داعش و، چۆن بۆشاییە ئەمنییەكان پڕبكەینەوە.

وتیشی، “لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا جەختمان لەسەر ئەو پرسە كردەوە، هەروەها باسمان لەو ناوچانە كرد كە پێویستە هێزەكانی تیادا دابنرێن و تۆكمەبكرێن و پرۆسەی هاوبەشیان تیادا ئەنجامبدەین”.

یەكێك لە بڕیارەكان ئەوە بوو هەر 15 ڕۆژ جارێك كۆبوونەوەیەك لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگە و لیواكانی سوپای عێراق لەو ناوچانە بكرێت، مستەفا چاوڕەش وای وت و ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو هەنگاوانە بۆ داهاتوو سوودی زۆریان دەبێت، بەتایبەت بەهۆی ناسەقامگیریی دۆخی ئێستای عێراق، جگە لەو كێشەیەی لە حەسەكە ڕوویدا و بەهۆیەوە پێویستە بیر لەوە بكرێتەوە ئەوانەی ڕایانكردووە ئەگەری هەیە دزەبكەنە ناو خاكی عێراقەوە و ببنە سەرچاوەی كێشە.

سەبارەت بە مەترسیی دزەكردنی هەڵاتووەكانی داعش، بەرپرسی یەكەی 70ی هێزەكانی پێشمەرگە وتی، “بەرپرسە ئەمنییەكان بۆیان دووپاتكردینەوە كە دیواربەندێكی بەهێزیان لە هەندێك ناوچە دروستكردووە و مەترسیی نییە داعش دزەی لێوەبكات”.

یەكێكی دیكە لە پرسە تاوتوێكراوەكان پێكهێنانی ئەو دوو لیوا هاوبەشەیە كە بە بەشداریی پێشمەرگە و سوپا دروستدەكرێن، مستەفا چاوڕەش وتی، پێكهێنانی لیواكان بەمنزیكانە تەواودەبێت، جگە لە باسكردنی مووچەكانیان كە دەخرێتە سەر حكومەتی ناوەند، باس لەو ناوچانە كرا كە بۆشاییان تیادان و ئەو لیوا هاوبەشانەیان بۆ دەنێردرێن.

لە كۆبوونەوەكەدا لیوا جەبار یاوەر، لیوا عومەر ساڵح، سەرۆك ئەركانی هێزەكانی 70 و ژمارەیەك بەرپرسی پێشمەرگە بەشداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆڵا شەهید سیروان: نزیکەی 100 واژوومان بۆ بڵاوکردنەوەی یاساکان بە زمانی کوردی پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەران کرد

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند، نزیکەی 100 واژوومان بۆ بڵاوکردنەوەی یاساکان بە زمانی کوردی پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەران کرد.…
زیاتر ببینە

ئەدهەم بارزانی: ئەوەی مامۆستایان ئەنجامییان داوە لەپێناو هۆشیارکردنەوەی میللەتێکی گەورەیە

ئەدهەم بارزانی، سەردانی مامۆستایانی مانگرتووی سلێمانی کرد و پاڵپشتیی خۆی بۆ داواکارییەکانییان دەربڕی و راشیگەیاند، “سەردانی بافڵ جەلال…
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: هیوادارین هه‌موو لايه‌ك پابه‌ندى یاسای بودجە بن

پاش پەسەندكردنی بودجەی عێراق، نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاندووە، “په‌سه‌ندكردنى بودجە دەتوانێت سەرەتایەكی باش و هاندەرى چارەسەركردنی كێشەكانی دیكەی هەرێمی…
Total
0
Share