لەبارەی مووچەی توێژێكەوە بڕیارێكی نوێ دەركرا

بەشێك لەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانەی مووچەكانیان راگیرابوون، دووبارە مووچەیان بۆ خەرجدەكرێت.

بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان، ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانەی بەهۆی بوونی زیاتر لە مووچەیەكەوە، مووچەی خاوەن پێداویستیی تایبەتییان راگیرابوون، جارێكی دیكە مووچەكانیان پێدەدرێن.

لە نووسراوی بڕیارەكەدا هاتووە، “بڕیاردرا بە بەردەوامبوونی پێدانی کۆمەکی 193 خاوەن پێداویستیی تایبەت کە لە هەمان کاتدا مووچەی میراتگری خانەنشینی وەردەگرن.”

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كە مەرجە بۆ گەڕاندنەوەی مووچەی ئەو كەسانە، “راپۆرتی نوێی پزیشکییان هەبێت و مەرجەکانیان تیادا بێت و پێشتر مووچەی کەمئەندامییان وەرگرتبێت”.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەرکی چارەسەرکردنی منداڵەکەی عەفرینی گرتە ئەستۆ

بابەتی دواتر

تۆمەتبارێكی "دۆسیەی خەڵووز" دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ وەرگرتنی زەوی ئەو فەرمانبەرانەی لە دەرەوەی وڵاتن و مۆڵەتیان وەرگرتووە ئاگاداردەکرێنەوە

شارەوانیی سلێمانی، بۆ وەرگرتنی زەوی ئەو فەرمانبەرانەی لە دەرەوەی وڵاتن و مۆڵەتی درێژخایەنیان وەرگرتووە ئاگاداردەکاتەوە. سەرۆکایەتیی شارەرەوانیی سلێمانی،…
Total
0
Share