دۆلار بەرزترین ئاستی تۆماركرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەهای دۆلار جارێكی دیكە بەرزبووەوە و ئاستێكی پێوانەیی تۆماركرد.

لە بازاڕی دۆلارەكەی شاری سلێمانی، ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە 152 هەزار و 250 دیناری عێراقییە.

لە رۆژانی رابردوودا دوای بەرزبوونەوەی بۆ ماوەی زیاتر لە دوو هەفتە، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار پاشەكشەیكرد و بۆ هەر 100 دۆلارێك هەزار دینار لە بەهاكەی دابەزی و 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە 151 هەزار و 200 دینار بوو.

دوای ئەو دابەزینەی نرخەكان، ماوەی دوو رۆژە جارێكی دیكە بەهای دۆلار بەرزبووەتەوە و ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بازاڕەكانی دراوی هەرێمی كوردستان و عێراق گەیشتە ترۆپك.

بابەتی پێشتر

بە دەهۆڵ و زوڕناوە ئاهەنگی جیابوونەوە لە هاوسەرەکەی دەگێڕێت

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەرکی چارەسەرکردنی منداڵەکەی عەفرینی گرتە ئەستۆ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دانا عەبدولکەریم: هەرێم رەزامەندی دەربڕیوە سەرجەم داهاتە ناوخۆییەکان رادەستی بەغداد بکات

وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێم رایگەیاند، “هەرێم رەزامەندی دەربڕیوە سەرجەم داهاتە ناوخۆییەکان رادەستی بەغداد بکات”. دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و…
Total
0
Share