لەبارەی رۆژانی پشووەوە تەندروستیی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە رۆژانی پشوودا سەرجەم نەخۆشخانەکانی پارێزگای سلێمانی بە شێوەی ئیشکگر 24 کاتژمێر کراوە دەبن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستی سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە، ” ئاگادارییەك  لە بەڕێوەبەرایەتی  گشتی تەندروستی سلێمانییەوە بۆ هاوڵاتییانی سنوری پارێزگای سلێمانی، بەمەبەستی ئامادەکاریی و بەردەوامبوون لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لە رۆژانی پشووەکانی ساڵی نوێدا،  جگە لە نەخۆشخانە فریاکەوتنەکان سەرجەم نەخۆشخانە و سەنتەرەکانی پێدانی چارەسەری کیمیایی و سەنتەری چارەسەر بەتیشكی شێرپەنجەی سەنتەرەکانی شوشتنی گورچیلە و تیمەکانی (چاودێری تەندروستی، پشکنینی ئاو، نەخۆشییە گوازراوەکان) بەردەوام دەبن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی  بەشێوەی ئێشکگر”.

ئاماژەی بەوەش کرد، ” هەریەک لە کلینیکە میلییەکان و راوێژکارییەکان جگە لە(25/12  و1/1) رۆژانی تر دەوامی ئاسایی تیدا دەبێت کراوەدەبن”.

داوایشیکرد، “لە کاتی  بوونی هەر حاڵەتێکی  کتوپڕدا هاوڵاتییان دەتوانن پەیوەندی بە سەنتەری فریاکەوتنی خێرای تەندروستی  ژمارە  122 بکەن”.

 

بابەتی پێشتر

بۆمبێك لە بەردەم خوێندنگەیەک دانرا

بابەتی دواتر

کچێکی هەرزەکار سێ ئەندامی خێزانەکەی کوشت و دووانی دیکەشی بریندارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share