نرخی نەوت و زێڕ لەسەر ئاستی جیهان بەرزبوونەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوتی خاو بەرزبوونەوەیەكی تری تۆماركرد و بەرمیلێك نەوتی برێنت 82 دۆلاری تێپەڕاند، زێڕیش لەسەر ئاستی جیهان نرخەكەی بەرزبووەوە.

بەرزبوونەوەی ئەمڕۆی نرخی نەوت بۆ چوارەم رۆژی لەسەر یەکە و هۆکارەكەی کەمبوونەوەی یەدەگی نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەکانە لە ئەمریکا، كە بەهۆی ساردیی کەشوهەوا و راگرتنی هێڵی گواستنەوەی نەوتی خاو لە كەنەداوە بۆ ئەو وڵاتە لە رۆژانی رابردوودا سەریهەڵدا.

ئەمڕۆ بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 82.47 دۆلارە و نەوتی تەكساس لە 79 دۆلار نزیكبووەتەوە و بەرمیلێكی بە 78.64 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هاوكاتی نەوت، نرخی زێڕ لەسەر ئاستی جیهان بەرزبووەوە و ئۆنسەیەکی بە 1818 دۆلارە و پێشبینیی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخەكەی دەكرێت.

بابەتی پێشتر

وێنەکەی میسی لەسەر دراوی وڵاتەکەی بۆ گاڵتە بوو

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەرایەتییەک ژمارەیەک هەلی دامەزراندنی راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەراورد بە داخستنی بازاڕ لە دوێنێ…
Total
0
Share