زانکۆی سلێمانی ژمارەیەک هەلی کار رادەگەیەنێت

سەنتەری پەرەپێدانی کــار لە زانکۆی سلێمانی، 17 هەلی کاری راگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە، سەنتەری پەرەپێدانی کــار لە زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، 17 هەلی کاری بۆ دەرچووانی بەشەکانی بەبازاڕکردن و ئەندازیاری شارستانی راگەیاندراوە.

ئاماژە بەوەشدراوە، هەلی کارەکان تایبەتن بە دەرچووانی بەشەکانی بەبازاڕکردن و ئەندازیاری شارستانی، کە تیایدا 15 هەلی کار تایبەتە بە دەرچووانی بەشی بەبازاڕکردن و دوو هەلی کاریش تایبەتە بە دەرچووانی بەشی ئەندازیاری شارستانی.

ئەوەش خراوەتەڕوو، کۆتا دەرفەت بۆ ناردنی سیڤی تا 1ـی مانگی شوبات دەبێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی کەمتەرخەمییەوە کارکردن لەو پرۆژەیە راگیرا کە سەرەتای ئەم هەفتەیە کرێکارێک تێیدا گیانیلەدەستدا

سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی رایدەگەیەنێت، بەهۆی کەمتەرخەمی و نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتی تێیدا کارکردن لەو پرۆژەیەدا راگیراوە کە سەرەتای…
Total
0
Share