هاتوچۆی هەولێر شۆفێران لە مەترسییەك ئاگاداردەكاتەوە

فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئەم وێنانەی بڵاوكردووەتەوە و نووسیویەتی، “بۆ ئێمەی مەڵێن بۆ خودای بڵێن ئەرێ بووە بارێكی وامەترسیدار زیاتر لە شەش مەتری لە دواوە هاتبێتە دەرەوە و لەسەر ڕێگای خێراش بڕوات و لای چەپی رێگاش بگرێت”؟

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەو ئۆتۆمبێلەی لە دوای ئەو بارهەڵگرەوە بێت و ئەو شێلمانانە نەبینێت، خۆی پیادەكێشێت، جا ئەو كاتە چی بڵێین، دیسان قەزا و قەدەر بوو، یاخود هەڵە و سەرپێچیيەكی زەق بوو.

دەشڵێت، “دەستخۆشی لە مەفرەزەكانی بنكەی رێگای خێرا دەكەم كە رێكاری یاساییان گرتەبەر و مەترسی بارهەڵگرەكەیان لەسەر شەقامەكە نەهێشت”.

بابەتی پێشتر

لە چوونە تەمەندا دەردەكەوێت... كەمی ڤیتامینێك كاریگەرییەكی مەترسیدار جێدەهێڵێت

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێك لە دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share