گەورەترین فێستیڤاڵی سەری ساڵ لە شەقامی سالم لە شاری سلێمانی دەستیپێكرد
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، لە شەقامی سالم لە شاری سلێمانی گەورەترین فێستیڤاڵی سەری ساڵ بە پارچە موزیكێكی گروپی پەڕەنگ دەستیپێكرد كە بڕیارە بۆ ماوەی شەش رۆژ فێستیڤاڵەكە بەردەوامدەبێت و چەندین چالاكی جۆراوجۆر ئەنجامدەدرێن.
فێستیڤاڵی سەری ساڵ لە كاتژمێر حەوتی ئێوارەی ئەمڕۆ بە داگیرساندنی سەرجەم رووناكییەكانی شەقامی سالم لە شاری سلێمانی دەستیبەكارەكانی كرد و بڕیارە ماوەی شەش رۆژ چەندین چالاكی جۆرارو جۆر ئەنجامبدرێن.
ئەمساڵ شاری سلێمانی بە شێوازێكی جیاواز پێشوازی لە ساڵی نوێ دەكات و چەندین چالاكی جۆراروجۆر پێشكەش بە ئامادەبووان و میوانان دەكرێت.