رەزامەندی لەسەر تەرخانكردنی بڕە پارەیەك بۆ پڕۆژەی ئاوی بۆگد-كۆیە درا

رەزامەندی لەسەر تەرخانكردنی زیاتر لە یەك ملیار دینار بۆ پرۆژەی ئاوی بۆگد- كۆیە درا.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، لە چوارچێوەی گرنگیدانی حكومەتی هەرێم بە پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان، رەزامەندی لەسەر تەرخانكردنی گوژمەی یەك ملیار و 112 ملیۆن و 786 هەزار دینار بە مەبەستی كڕین و دابینكردنی پێداویستییەكانی پڕۆژەی ئاوی (بۆگد – كۆیە) دراوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، پڕۆژەكە وێستگەكانی (بۆگد و داوداوا و هەیبەت سوڵتان) لەخۆ دەگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دڵشاد عومەر: هیچ سزایەکمان بۆ مامۆستایان دانەناوە بۆ بەشدارینەکردنیان لە پرۆژەی هەژماری من

بەڕێوبەری پەروەردەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “هیچ سزایەکمان بۆ مامۆستایان دانەناوە بۆ بەشدارینەکردنیان لە پرۆژەی هەژماری من”. دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری…
Total
0
Share