لە ئەوروپا گۆڕانکاری لە یاساکانی سۆشیال و بێکاریدا دەکرێت

بەگوێرەی راپۆرتێک، وڵاتانی ئەوروپا بەنیازن لە ساڵی 2026ەوە گۆڕانکاری لە سیستمی سۆشیال و یارمەتیی بێکاریدا بکەن.

بەگوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، لە هەریەکە لە وڵاتانی ئەڵمانیا، بەریتانیا، بەلجیکا و فەڕەنسا سیستمی سۆشیال و یارمەتیی بێکاری دەگۆڕێت و مەرجەکان توندتر دەکرێن.

راپۆرتەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئەڵمانیا، سیستمی سۆشیال بەتەواوی دەگۆڕدرێت، بەگوێرەی یاسا نوێیەکان، لەمەودوا هەرکەسێک کارێکی بۆ بدۆزرێتەوە و رەتیبکاتەوە، لە هەنگاوی یەکەمدا %30 هاوکارییەکانی دەبڕدرێت، ئەگەر هەر بەردەوامبوو لە رەتکردنەوەی، هەموو هاوکارییەکانی بە تەواوی دەبڕدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێکخراوی دەریایی نێودەوڵەتی: کار بۆ دۆزینەوەی چارەسەری کێشەی دەریای سوور دەکەین

سەرۆکی رێکخراوی دەریایی نێودەوڵەتیی نەتەوەیەکگرتووەکان رایدەگەیەنێت، “کاردەکەین بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ئەو قەیرانەی لە دەریای سووردا هەیە”. ئارسێنیۆ…
Total
0
Share