ئەمریکا و پۆڵەندا گرێبەستێکی سەربازییان واژۆکرد

وەزیری بەرگریی پۆڵەندا واژۆکردنی گرێبەستی کۆتایی لەگەڵ کۆمپانیای بۆینگی ئەمریکی بۆ کڕینی 96 هێلیکۆپتەری شەڕکەری ئەپاچی راگەیاند کە بەهاکەی دەگاتە نزیکەی 10 ملیار دۆلار.

لەوبارەیەوە ڤلادیسلاڤ کۆشینیاک-کامیش، وەزیری بەرگریی پۆڵەندا ئەوەی خستەڕوو، ”گرێبەستێکی مێژووییە کە کڕینی 96 هێلیکۆپتەری هێرشبەری شەڕکەر لە مۆدێلی  AH-64E Apache لە خۆدەگرێت و بەهای گرێبەستەکەش دەگاتە نزیکەی 10 ملیار دۆلار”.

پێشتریش پۆڵەندا بەمەبەستی کڕینی چەند کەلوپەلێکی سەربازی تایبەت بە سیستمی بەرگریی ئاسمانی بە بەهای نزیکەی 1.23 ملیار دۆلار گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای رەیسۆن پۆلسکا و پی جی زێد هۆتا ستالۆڤا وۆلا واژۆکرد.

لەمساڵدا پۆڵەندا خەرجییە سەربازییەکانی بۆ نزیکەی 4%ی کۆی بەرهەمی ناوخۆیی زیادکردووە و چاوی لە بەهێزکردنی هێزە چەکدارەکانییەتی بۆ هەر حاڵەتێکی لەناکاو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چیتر بەبێ ڕەزامەندیی بایدن فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان ناتوانن لەنێو عێراق هێرشەكانیان ئەنجام بدەن

وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا ئاشكرایكردووە، بۆ لەمەودوا هەر هێرشێكی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان لە سێ وڵاتدا كە عێراقیشیان تێدایە، بەبێ ڕەزامەندیی…
زیاتر ببینە

یەكێك لەو كۆمپانیایەی گرێبەستەكەی لەگەڵ حكومەتی هەرێم كردووە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

كۆمپانیای وێسترن زاگرۆس كە لە ئەمریكا گرێبەستی وزەی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان واژوو كرد راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و وردەكارییەكەی…
Total
0
Share