سودانی دەچێتە دەرەوە

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بەرەو ئوردن بەڕێكەوت.

ئەمڕۆ سێشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدادەوە بەرەو ئوردن بەڕێكەوت و نووسینگەكەی ئامانجی سەردانەكە ئاشكرادەكات.

بەپێی راگەیەندراوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران، سودانی بە سەرۆكایەتیی شاندێكی باڵای حكومی دەچێتە ئوردن و ئامانجی سەردانەكە، بەشداریكردنە لە دووەم كۆنگرەی لوتكەی بەغداد بۆ هاوكاری و هاوبەشی كە لە ئوردن بەڕێوەدەچێت.

یەكەم كۆنگرەی لوتكەی بەغداد، لە مانگی ئابی ساڵی رابردوودا لە بەغداد بەڕێوەچوو، نۆ وڵات و چەندین رێكخراو تیایدا بەشداربوون، بەڵام دووەم خوولی كۆنگرەكە لە ئوردن رێكخراوە و چەندین سەرۆك و سەركردە و دیپلۆماتكاری وڵاتان تیایدا بەشداردەبن، لەوانە ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا.

بابەتی پێشتر

بارانبارین دەستپێدەكاتەوە

بابەتی دواتر

پەرلەمانی ئەوروپا بانگهێشتی ئیلۆن مەسک دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share