تیمێكی تایبەتی رێگاوبان بۆ دەربەندیخان دروستدەكرێت

قائیمقامیەتی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت، وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە بڕیاریدا بە دروستكردنی تیمێكی تایبەت بە رێگاوبان و دابینكردنی ئامێری پێویست بۆ شارۆچكەكە.

راگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان بڵاویكردەوە، لەسەر داوای قائیمقامی قەزای دەربەندیخان لەلایەن ئەنجومەنی راوێژکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێكردنەوە بڕیاردرا بە دروستکردنی تیمێکی تایبەتی رێگاوبان لەگەڵ دابینکردنی ئامێری پیویست بۆ دەربەندیخان و تونێلی دەربەندیخان.

ئەو بڕیارە لەمیانەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی راوێژکاریی وەزارەتەكەدا بوو كە بە سەرپەرشتیی دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بەڕێوەچوو.

بڕیارەكە سودێکی زۆری دەبێت بۆ چارەسەری گرفتی رێگاوبانی سنوری قەزاکە و گوندەکانی دەوروبەر، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە.

بابەتی پێشتر

ئەنجامى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان راگەیەنرا

بابەتی دواتر

داعش پەلاماری گوندێکی لە دیالە دا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share