دووەم رۆژی پرسەی شەهیدی فەرماندە ئاكام عومەر لە سلێمانی بەڕێوەچوو.
بە ئامادەبوونی نوێنەری هێز و لایەنە سیاسییەکان، کەسایەتییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان، نوێنەرانی ھێزەکانی ھاوپەیمانان، چین و توێژە جیاوازەکان و هاوسەنگەرانی، دووەم و کۆتا رۆژی پرسەی شەهیدی فەرماندە ئاکام عومەر، فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی و پرسەی ژنان لە هۆڵی مزگەوتی گەورەی تاسڵوجە بەڕێوەچوو.
دوێنێش یەكەم رۆژی پرسەكەی لە مزگەوتی جەلیل خەیات لە هەولێر بەڕێوەچوو.
فەرماندە ئاکام عومەر فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ لە 19ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ لەکاتی راپەڕاندنی ئەرکی رەسمیدا بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایش بە سەختی برینداربوو، ئێوارەی دووشەممە 12ی ئەم مانگە بەهۆی كاریگەریی برینەكەیەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەڵمانیا شەهیدبوو.