کەشناسی هەرێم: پلەی گەرمی نزم دەبێتەوە

كەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای شارەکان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پلەی گەرمی بەراورد بە پلە تۆمارکراوەکانی رۆژی رابردوو نزم دەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان بە گشتی لە نێوان نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت.

ئاماژەی بەوەشدا، بەرزترین پلەی گەرمی لە گەرمیان دەبێت بە 18 پلەی سیلیزی و نزمترینیش لە حاجی ئۆمەران دەبێت بە 2 پلەی سیلیزی.

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەینێش، بەپێی پێشبینییەكان ئاسمان نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت، پلەی گەرمیش نزم دەبێتەوە بەراورد بە پلە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشەوا هەورامانی: ئەو 618 ملیار دینارەی لەلایەن حكومەتی عێراقەوە دەنێردرێت بۆ مووچەی مانگی یەك تەرخاندەكرێت

وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەو 618 ملیار دینارەی لەلایەن حكومەتی عێراقەوە دەنێردرێت بۆ مووچەی مانگی یەك تەرخاندەكرێت. پێشەوا…
Total
0
Share