دوو كەشتیی ئەڵمانی 90 كۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستدا رزگاردەكەن

دوو رێكخراوی بەهاناوەچوونی ئەڵمانی 90 كۆچبەر لەسەر بەلەمی چوپ لە ئاوەكانی دەریای ناوەڕاستدا رزگاردەكەن.

رێكخراوی (سی ئەی)ی ناحكومی كە بارەگاكەی لە شاری ریگنسبۆرگ-ی ئەڵمانییە، رۆژی شەممە رایگەیاند، 63 كۆچبەری لەسەر بەلەمێكی چوپی نەگونجاو بۆ گەشتی دەریایی رزگاركردووە.

لەو ئەركەدا هەردوو كەشتیی (سی ئەی 4) و (رایس ئەبوڤ)ی سەر بە كۆمەڵەی (میشن لایڤلاین) كە بارەگاكەی لە شاری دریسدن-ی ئەڵمانییە بەشدارییان كردووە.

لەنێو ئەوانەی لەلایەن تیمی (سی ئەی 4) رزگاركراون 12 تازە پێگەیشتوو كە خێزانەكانیان لەگەڵدا نەبووە، هەیە.

لەلایەن تیمی كەشتیی (رایز ئەبوڤ)ەوە لەكاتێكی دیكەی رۆژی شەممە 27 هاوڵاتیی سوری لە ئەركێكی دیكەدا رزگاركران و بۆسەر كەشتییەكە گوازرانەوە.

كۆچبەران لە كەناراوەكانی باكووری ئەفریقاوە بە بەلەمی نەگونجاو گەشت دەكەن بە ئامانجی گەیشتن بە خاكی یەكێتیی ئەوروپا لەڕێی دەریاوە، گەشتەكە پڕمەترسییە، بەتایبەت لە وەرزی زستاندا، بەهۆی خراپی دۆخی كەشوهەوا و شەپۆل و ناسەقامگیرییەكانی دەریا.

بەشێكی بەرچاو لە كۆچبەران روو لە ئتاڵیا دەكەن، كە وەزارەتی ناوخۆكەی رایگەیاند تەنها ئەمساڵ زیاتر لە 98 هەزار و 700 كۆچبەر بە بەلەم گەیشتوونەتە سەر خاكەكەی، ئەمەش ژمارەیەكی زۆر زیاترە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو (نزیكەی 63 هەزار و 400).

پێشتر چەندین جار رووداوی هەڵگەڕانەوە و نقومبوونی بەلەم روویانداوە، بەپێی ژمارەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان زیاتر لە هەزار و 360 كەس تەنها لەمساڵدا لە ئاوەكانی دەریای ناوەڕاست خنكاون یان بێسەروشوێن بوون.

بابەتی پێشتر

نێچیرڤان بارزانی ئامادەی یاریی کۆتایی مۆندیال دەبێت

بابەتی دواتر

فەرەنسا شاجوانی وڵاتەکەی هەڵبژارد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئۆكرانیا: داوا له‌ وڵاتان ده‌كه‌ین چه‌كى دژه‌تانك و فڕۆكه‌مان پێبده‌ن

وەزیرى دەرەوەى ئۆکرانیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سەرەڕاى بۆردومانى چڕ، بەڵام کیێڤی پایتەخت لەژێر کۆنترۆڵى سوپاى ئۆكرانیادایه‌. دیمیترۆ کۆلیبا، وەزیرى دەرەوەى…
Total
0
Share