بایدن بەکارهێنانی چەکی لە وڵاتەکەیدا خستە ریزبەندیی پەتاکانەوە

سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن، توندوتیژیی بە بەکارهێنانی چەک لە وڵاتەکەیدا بە پەتایەک وەسف کرد و داوای لە کۆنگرێس کرد هەنگاو بنێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی.

کۆشکی سپی لە راگەیەندراوێکی سەرۆکی وڵاتەکەیدا بڵاویکردەوە، لە 48 رۆژی سەرەتای ئەمساڵەوە وڵاتەکەمان لانیکەم 73 رووداوی تەقەکردنی بەخۆوە بینیوە، بۆیە تەنها دوعاکردن بەس نییە، توندوتیژی بە چەک پەتایەکە و دەبێت کۆنگرێس لە ئێستاوە هەنگاوی بۆ بنێت.

بایدن ئاماژەی بەوەدا کە دوای رووداوی تەقەکردنەکەی دوێنێ هەینی لە میسیسیپی، دەزگا ئەمنییەکانی فیدراڵی لە پەیوەندییەکی نزیکدان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ویلایەتەکەدا، بایدن فەرمانی داوە کە پشتیوانیی تەواوی دەسەڵاتە فیدراڵیەکان بە ئیدارەی ناوخۆیی بدرێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە لەسەر بنەمای عەقڵی ساغ چاکسازی لە یاسای هەڵگرتنی چەکدا بکەین، ئەمەش بەوە دەستپێدەکات  چاودێری دابنرێت بۆ فرۆشتنی چەک، قەدەغەکردنی بازرگانیکردن بە چەکی هێرشبەر و فرۆشگاکانی تەقەمەنی، مەرجدارکردنی هەڵگرتنی چەک و لابردنی بەرگری لە بەرهەمهێنەرانی چەک کە بە ئارەزووی خۆیان چەکی سەربازی لەسەر شەقامەکان دەفرۆشن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پاسەوانی كەناراوەكانی ئەمریكا: پێنج سەرنشینەكەی كەشتیی ژێردەریاییەكە گیانیان لەدەستداوە

پاسەوانی كەناراوەكانی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، كەشتییە ژێردەریاییە ونبووەكەی زەریای ئەتڵەسیان دۆزیووەتەوە و هەر پێنج سەرنشینەكەی گیانیان لەدەستداوە. ئاماژەیان بۆ…
زیاتر ببینە

ڕاپۆرتێکی هەواڵگریی نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لە شەپۆلێک هێرشی تیرۆریستی لە جیهاندا

نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکی هەواڵگرییدا، هۆشداری دەدات لەوەی تیرۆریستان پلانی کۆمەڵێک هێرشی تیرۆریستییان داناوە تاوەکو لە دوای دەرچوونی وڵاتانی…
زیاتر ببینە

میدیاکانی ئێران: ئیلۆن مەسک ئینتەرنێتی بێبەرامبەر بۆ خەڵکی ئێران دابیندەکات

کەناڵی (ئێران ئینتەرناشناڵ) بڵاویکردەوە، ئیلۆن مەسک، ملیاردێری جیهانی ئینتەرنێتی بێبەرامبەر بۆ خەڵکی ئێران دابیندەکات. کەناڵەکە لە هەواڵێکدا ئاماژە…
Total
0
Share