بەرشلۆنە لەبارەی چوار بەرگریکارەوە بڕیاری کۆتایی دا

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی نوێ دەستپێکردووە، لە یەکەم هەنگاودا پێگەی بەرگریکارەکانیان یەکلایی کردووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی، هەریەک لە ساموێل ئومتیتی و کلیمۆنت لۆنگلێت ئاگادارکراونەتەوە کە لە پلانەکانی وەرزی داهاتوودا بوونیان نییە.

بەرپرسانی بارسا پێیان وایە فرۆشتنی ئومتیتی ئاسانە، چونکە ناوبراو لە ماوەی ڕابردوودا بڕێکی زۆری مووچەکەی کەم کردووەتەوە، بەڵام لۆنگلێت بەردەوامبوونی بووە بە ئەگەر و لاپۆرتا و هاوکارانی ناچاربوون بیر لە فرۆشتنی بکەنەوە بە مەرجی تەرخانکردنی بڕێک لە مووچەکەی بۆ یانەی کڕیار.

یەکێکی دیکە لەو بەرگریکارانەی ڕۆیشتنی مسۆگەرە، سێرجینیۆ دێستی ئەمریکییە، بەم هۆیەشەوە دۆخی دانی ئالڤێس گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە.

سەرەڕای ئەوەی هیچ گرێبەستێک بۆ نوێکردنەوەی بۆندی ئالڤێس پێشکەش نەکراوە، بەڵام بەهۆی ماڵئاواییکردنی دێستەوە ناچاربوون بیر لە نوێکردنەوەی بۆندی ئالڤێس بکرێتەوە بۆ ماوەی وەرزێکی دیکە.

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ.. مردنی یاریزانێكی بۆكسێن لە كاتی ڕووبەڕووبوونەوەدا

بابەتی دواتر

یوڤانتۆس بە سێ یاریزان تۆکمە دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share