وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بەبۆنەی رۆژی ئاڵای كوردستانەوە چەند پولێكی پۆستەی بە ئاڵای كوردستانەوە دیزاین كردووە.
17ی 12ی هەموو ساڵێك لە هەرێمی كوردستان بە رۆژی ئاڵا دیاریكراوە و ساڵانە لەو رۆژەدا چەند ڕێورەسمێك لە خوێندنگە و فەرمانگە حكومییەكاندا ئەنجامدەدرێت.