“17 بە 60ی ئێسک شکێن” چاوەڕێی ڕیاڵ مەدریدە

دوای گەڕانەوەی یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید لە چالاکییە نێودەوڵەتییەکان (مۆندیالی 2022)، خشتەیەکی ئێسک شکێن چاوەڕوانیان دەکات.

دوای مۆندیال تاقیکردنەوەیەکی زۆر قورس چاوەڕوانی تیمی ڕیاڵ مەدرید دەکات، (17) یاری لە ماوەی (60) ڕۆژدا لە نێوان ڕێکەوتەکانی 30ی کانونی دووەم بۆ 26ی شوبات ئەنجامدەدەن.

دوای گەشتی یاریزانان لە قەتەرەوە بۆ ئیسپانیا، گەشت دەکەن بۆ ڕیاز (سعوودیە)، پاشان مەدرید، پاشان مەغریب، دواتر مەدرید و جارێکی دیکە گەشت دەکەن بۆ لیڤەرپوڵ، لە نێوان ئەو گەشتانەشدا ڕووبەڕووی یانەی وەک ئەتلەتیک بلباو، سۆسیداد و ڤالێنسیا و یانەکانی جامی شای ئیسپانیا دەبنەوە.

هەروەها یارییەکی دواخراویان بەرامبەر ئیڵچی هەیە و بە ئەگەرێکی زۆرەوە دەکەویتە نێوان مانگەکانی شوبات و ئازار، کە تاکە وادەیە بۆ پشوودانی یاریزانان، بەو واتایەی ماوەی پشوودانیشیان لەدەستدەدەن.

یارییەکان بەم جۆرەن:

  • 30/12 بەلەد وەلید (لالیگا)
  • 4/1 قۆناغی (16)ی کۆپا دێل رێ
  • 7/1 ڤیاڕیاڵ (لالیگا)
  • 11/1 ڤالێنسیا (جامی سوپەر)
  • 15/1 کۆتایی جامی سوپەر
  • 18/1 کۆپا دێل رێ (قۆناغی 8)
  • 22/1 ئەتلەتیک بلباو (لالیگا)
  • 25/1 کۆپا دێل رێ (چارەکی کۆتایی)
  • 29/1 ڕیاڵ سۆسیداد (لالیگا)
  • 2/2 ڤالێنسیا (لالیگا)
  • 5/2 مایۆرکا (لالیگا)
  • 8/2 مۆندیالی یانەکان (نیوەی کۆتایی)
  • 12/2 فاینەڵی مۆندیالی یانەکان
  • (لەم کاتانەدا دەبێت یاریی دواخراوی ئیڵچی ئەنجامبدەن)
  • 15/2 کۆپا دێل رێ (نیوەی کۆتایی)
  • 19/2 ئۆساسونا (لالیگا)
  • 21/2 لیڤەرپوڵ (چامپیۆنزلیگ)
  • 26/2 ئەتلەتیکۆ مەدرید (لالیگا)
بابەتی پێشتر

فیلێکس یانەی دڵخوازی دەستنیشانکردووە

بابەتی دواتر

وادەی کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و پارتی ئاشکرادەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤینیسیۆس شۆ

ئەو ئاستە بەرزەى ڤینیسیۆس بەرامبەر ڤالێنسیا پێشکەشی کرد دەستەى هونەری و یاریزانەکان و هاندەرانی سەرسام کردووە و ڕاگەیاندنەکانیشی…
Total
0
Share