(ڤیدیۆ) بەرشلۆنە بە سێ خاڵ پلەی سێیەمی لالیگای گرتەوە

بەرشلۆنە بە چوار گۆڵ بەسەر غەڕناتە سەرکەوت و پلەی سێیەمی ڕیزبەندی یانەکانی لالیگای گرتەوە

ئەمشەو، شەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 18ی خولی پلە یەکی ئیسپانیا، یانەی بەرشلۆنە بردنەوەیەکی گەورەی بەرانبەر غەڕناتە تۆمارکرد.

غەڕناتە لە ستادیۆ نیۆڤۆ لۆس کارمینێس میوانداری بەرشلۆنەی کرد و یاری نێوانیان بە بردنەوەی کەتەلۆنیەکان بە ئەنجامی (0-4) کۆتاییهات.

لە سەرەتاکانی تایمی یەکەم ئەستێرەکانی بارسا گوشاری توندیان دروستکرد و چەندین هەلی مەترسیداریان ڕەخساند، لە خولەکی 12 ئەنتوان گریزمان گۆڵێکی ناوازەی تۆمارکرد و لە خولەکەکانی 35 و 42 لیۆ مێسی دوو گۆڵی دیکەی تۆمارکرد، ئەو تایمەش بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام کۆتاییهات.

https://streamable.com/2mm1hv

لە تایمی دووەمدا ئەستێرەکانی کومان هێرشەکانیان چڕتر کرد، لە خولەکی 63 ئەنتوان گریزمان گۆڵی دووەمی خۆی و چوارەمی یانە کەتەلۆنیەکەی تۆمارکرد، یارییەکەش هەر بەو ئەنجامە کۆتاییهات (0-4).

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، بەرشلۆنە بە کۆکردنەوەی (34) خاڵ لە پلەی چوارەمەوە بۆ پلەی سێیەمی ڕیزبەندی یانەکانی لالیگا سەرکەوت.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی جیهانی: لە 24 كاتژمێردا 800 هەزار كەس تووشی كۆرۆنا بوون

بابەتی دواتر

لایپزیچ 1-3 دۆرتمۆند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرشلۆنە بۆ یونایتد: 75 یان هیچ

یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی دوو ئۆفەری پێشکەشکراوی یانەی مانچستەر یونایتدی بۆ گواستنەوەی فرینکی دی یۆنگ ڕەتکردووەتەوە، چاوەروانی ئۆفەری باشتر…
Total
0
Share