توێژینەوەیەک..گەر منداڵەکەت گریا مۆبایلی مەدەرێ بۆ ژیرکردنەوەی

توێژینەوەیەکی نوێی ئەمریکی سەلماندوویەتی ژیرکردنەوەی منداڵ لەکاتی گریاندا بە مۆبایل و تابلێت و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی دیکە زیانی هەیە.

توێژینەوەکە کە لە گۆڤاری پیدیاتریکس بڵاوکراوەتەوە تێیدا هاتووە، “ژیرکردنەوەی منداڵ لەکاتی گریاندا لە رێگەی مۆبایل و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانەوە دەبێتە هۆی دروستکردنی کێشەی گەورە لە دەربڕینە سۆزدارییەکانی لە داهاتوودا”.

توێژینەوەکە لەسەر 422 منداڵ ئەنجامدراوە و بەراوردی رەفتارەکانیان کراوە لە ماوەی شەش مانگدا، تێیدا دەرکەوتووە، چەند منداڵ لەکاتی گریانیدا بە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان ژیربکرێنەوە، شێواوی سۆزداری زیاتر دەبێت.

د. جینی رادیسکی، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە رایگەیاندووە، “کاتێک منداڵ دەگری واتە بە دۆخێکی خراپ یان قورسدا تێدەپەڕێت، کاتێک تۆ دەتەوێت بە پێدانی مۆبایلێک یان شاشەیەکی ئەلیکترۆنی کۆنتڕۆڵی بکەیت، دەبێت بزانیت کە باش ناکەیت، چونکە ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی لە داهاتوودا ئەو هەستەیان لادروست دەبێت، باشترین رێگە بۆ دەستکەوتنی ئەو شتانەی دەیانەوێت بە کاردانەوە قورسەکانیان دەتوانن بەدەستیبهێنن”.

داواشدەکات، “تێگەیشتنی باش هەبێت بۆ هەستەکانی منداڵ کەشێکی وا دروست بکرێت لە هەستە راستەقینەکانی منداڵ دروستبکرێت و وەڵامدانەوەمان هەبێت بۆیان”.

 

بابەتی پێشتر

راستی چۆکی بە نادادی هێنا

بابەتی دواتر

فیۆرنتینای نرخی ئەمرابتی دیاریکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ته‌ندروستیی هه‌ولێر: هه‌ر هاوڵاتییه‌ك خۆی ڤاكسین نه‌كردبێت ڕێگه‌ى پێنادرێت سه‌ردانى ده‌زگاكانى ته‌ندروستى بكات

تەندروستیی هەولێر بڕیاریدا لە مانگى داهاتووه‌وه‌ هه‌ركه‌سێك خۆی ڤاكسین نه‌كردبێت یان پشكنینی هەفتانەی (PCR)ی نەبێت ڕێگه‌ى پێنه‌دات سەردانی…
Total
0
Share