مەترسیدارترە لەوەی پێشبینی دەکرێت.. هۆشداری لە گۆڕاوێکی کوشندەی کۆرۆنا دەدرێت

بەردەوامی بڵاوبوونەوەی  گۆڕاوێکی کۆڤید-19 کە زۆر درمییە و بە ئارکتۆرۆس ناسراوە، رەنگە ببێتەهۆی ئەوەی کە دانیشتووانی جیهان بگەڕێنەوە بۆ بەستنی دەمامک لە شوێنە گشتییەکاندا.

پسپۆڕانی بەریتانیا رایانگەیاندووە، پێویستە دووبارە دەمامک لە گواستنەوەی شوێنەکانی گواستنەوەی گشتیدا بەکاربهێنرێت بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئارکتۆرۆس کە زۆر بە خێرایی دەگوازرێتەوە و لە جۆرەکانی دیکەش کوشندەترە.

ئەم جۆرە لە سەرانسەری جیهاندا بڵاودەبێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی دووبارە جێبەجێکردنی رێکارەکانی بەکارهێنانی دەمامک لە جیهاندا .

ئێستا لە ئوسترالیا ئارکتۆرۆس لە زیادبووندایە و سەرۆکی رێکخراوە تەندروستییەکانی بەریتانیا لە نزیکەوە چاودێریی دەکەن.

پرۆفیسۆر ستیڤن گریفین، سەرۆکی رێکخراوی سەربەخۆی SAGE رایگەیاندووە، پێویستە خەڵک بگەڕێنەوە بۆ پشکنینی بەردەوام و هەروەها دەمامک بەکاربهێنن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی چەمچەماڵ لەسەر ئەنجامی پشکنینی دووگیانبوونی پیاوێک ڕونکردنەوە دەدات

بەڕێوبەرایەتی تەندروستیی چەمچەماڵ لەسەر بڵاوبوونەوەی هەواڵێک کە گوایە پشکنینی پیاوێکی 60 ساڵە بە دوو گیان هاتووەتەوە ڕایگەیاند، “ئەوانەی…
Total
0
Share