بومەلەرزە لە ناوچەیەكی نەوتیدا روویدا

دەسەڵاتدارانی ئەمریكا رایانگەیاند، بومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.4 پلە ناوچەكانی بەرهەمهێنانی نەوتی لە رۆژئاوای تەكساس گرتەوە، بووەهۆی لەرزینی باڵەخانەكان بەبێ ئەوەی زیانی لێبكەوێتەوە.

دەستەی رووپێووی جیۆلۆجیی ئەمریكی ڕایگەیاند، بومەلەرزەكە كاتژمێر 5:35ی ئێوارە بەكاتی ناوخۆیی روویداوە لە دووریی 22 كیلۆمەتر لە باكووری رۆژئاوای میدلاند و لە قوڵایی نزیكەی هەشت كیلۆمەتردا.

دەستەكە ئەوەشی خستەڕوو، بومەلەرزەیەكی دیكە دواتر بە گوڕی 3.3 پلەی رێختەر بە دوای بومەلەرزەی یەكەمدا روویداوە.

بەپێی نوسینگەی نیشتمانیی كەشناشیی میدلاند، ئەوەی روویداوە چوارەم بەهێزترین بومەلەرزەیە لە مێژووی ویلایەتی تەكساس-دا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی عێراق بەفەرمی هەڵوێستی خۆی لەسەر سەپاندنی باجەکان لەلایەن ئەمریکاوە راگەیاند

باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، باجەکانی واشنتن هیچ کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر ئابوریی عێراق نابێت. باسم عەوادی لە…
Total
0
Share