هەڤاڵ ئەبوبەكر: لە ڕۆژی ئاڵادا پێشوازیی لە تەرمی شەهیدی فەرماندە ئاكام عومەر دەكەین

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، سبەینێ لە ڕۆژی ئاڵای كوردستاندا و لەسەر خاكی پیرۆزی كوردستان لە شاری سلێمانی، بە فەرمیی پێشوازیی لە تەرمی شەهیدی فەرماندە ئاكام عومەر فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان دەكەین كە بە سوپاسەوە ئەم ڕۆژە بۆ گەڕانەوەی بۆ خاكی نیشتمان دیاریكرا و وەك هێمایەكی راستەقینە بۆ خەبات و تێكۆشانی جوامێرانەی هەموو شەهیدانی كوردستان و شەهید ئاكامیش، بۆ پاراستنی خەڵك و خاك و ئاڵا و قەوارەی هەرێمی كوردستان و گشت نیشتمان.

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی راشیگەیاند، “لەم ڕۆژەدا داوا لە هەموو لایەنە سیاسییەكان دەكەین ئەم ڕۆژە بە دەرفەتێكی زێڕین و شایستە بۆ كۆتایهێنان بە ناكۆكییەكانیان بزانن و لە ڕێی گفتوگۆیەكی نیشتمانییانەی سەنگینانەی بەرهەمدارانەی راستگۆیانەوە، بوێرانە كێشەكان چارەسەربكەن، بەرەوە یەكبوونێكی ئامانجدارانەی نیشتمانی هەنگاوبنێن، رۆحی زیندووی شەهیدان ئاسوودە بكەن، ڕەنجی هەزاران ساڵەی خەڵكی كوردستان بەبا نەدەن، بەڵكو بیكەنە گەنج و سەرمایەی بەهاداری پاراستن و پەرەپێدانی كوردستان و بەهێزكردنی دامەزراوە دەوڵەتییەكانی هەرێمی كوردستان”.

پارێزگاری سلێمانی داواشیكرد، “دووكەڵی شەڕ بڕەوێننەوە و ئاشتی و ئارامی و سەقامگیری و دادپەروەری و ئاسایش و ئابوری بژێننەوە، بە یەكبگەن، لەیەكبگەن و وەڵامی كردارییانەی ماف و خواست و داواكارییە ڕەواكانی خەڵكی كوردستان بدەنەوە”.

بابەتی پێشتر

لە ئەڵمانیا نوێژی مردوو لەسەر تەرمی شەھیدی فەرماندە ئاكام عومەر كرا

بابەتی دواتر

سەدر دژایەتیكردنی گرووپێكی شیعەی راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و 100…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک تەقەی کردووە و کارمەندێکی بریندارکردووە

لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر کەسێک کە تۆمەتباربووە بە دزینی ماتۆڕسکیلەکانی بەردەم بەڕێوەبەرایەتییەکە لەکاتی هەوڵی دەستگیرکردنی لەلایەن کارمەندانی هاتوچۆی…
Total
0
Share