خشتەی موچە بڵاوكرایەوە

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان خشتەی دابەشكردنی موچەی مانگی 4ی بڵاوكردەوە، لە 25ی ئەم مانگەوە دەست بە دابەشكردنی موچە دەكرێت.

بەگوێرەی ئەو خشتەی موچەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، لە 25ی نیسان دەست بە دابەشكردنی موچە دەكرێت.

بەگوێرەی خشتەكەی دارایی، بڕیارە لەماوەی پینج ڕۆژدا و تا 29ی نیسان، سەرجەم موچەخۆران موچەكانیان وەربگرن.

هەرچەندە خشتەی موچە بڵاوكراوەتەوە، بەڵام تا ئێستا دیار نییە ڕێژەی لێبڕینی موچە چەند دەبێت، لەوبارەیەوە پێشتر وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، “بە ‌ھە‌موولایە‌كی ڕادە‌گە‌یە‌نین، كە‌ ئە‌و بابە‌تە‌ ئە‌نجومە‌نی وە‌زیرانی ھە‌رێمی كوردستان بڕیاری لێدە‌دات، كە‌ چە‌ندی موچە‌ تە‌مویل دە‌كرێت، لە‌سە‌ر بنە‌مای داھاتی نە‌وتی و نانە‌وتی و دواتر وە‌زارە‌تی دارایی بڕیارە‌كە‌ جێبە‌جێ دە‌كات”.

 

بابەتی پێشتر

ڕوسیا هەڕەشە لە توركیا دەكات

بابەتی دواتر

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، پێنجشەممە بەکاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share