ئەندامێكی لیژنەی دارایی: موچەی 2021 مسۆگەركراوە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق جەختدەكاتەوە كە موچەی ساڵی 2021ی فەرمانبەران و خانەنشینان و سوودمەندبووانی تۆڕی چاودێریی كۆمەڵایەتی دەستەبەر و مسۆگەر كراوە.

فەیسەڵ عیساوی، ئەندام لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، “دەیان ترلیۆن دینار لە وەزارەتی دارایی دیارنەماون كەچی وەزیری دارایی هیچ رۆڵێكی نییە و تەنها ئەركی دابەشكردنی پارە و موچەیە كە ئەوەش بە ئامێرێكی خەرجكردنی موچە دەكرێت، بۆیە دەكرێت ئەو ئەركە لە وەزارەتی دارایی بسەندرێتەوە و موچە بەشێوەی ئەلیكترۆنی دابەشبكرێت.”

عیساوی لە دیدارێكی تەلەڤیزیۆنیدا وتیشی، “عێراق ساڵانە زیاتر لە سێ ملیۆن دۆلار لەدەستدەدات چونكە كۆمپانیاكانی بیمەكردن ناچار ناكرێن كارەكانیان وەك پێویست ڕابپەڕێنن و بیمە بكەن.”

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد كە موچەی ساڵی داهاتووی موچەخۆران مەترسی لەسەر نییە و دەتوانرێت دەستەبەر بكرێت.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) دۆرتمۆند و لازیۆ وەک براوەی گروپی شەشەم گەیشتنە (16)ی چامپیۆنزلیگ

بابەتی دواتر

هۆكارەكەی دەستدرێژی و كوشتن و خۆكوژییە.. ئەمریكا هەڵمەتێكی پاكتاوكردن لە بنكەیەكی سەربازی بەرپادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share