پێشبینیدەكرێت نرخی بەرمیلێك نەوت بگاتە 110 دۆلار

بانكێكی جیهانی پێشبینیدەكات نرخی نەوت بە رادەیەكی زۆر بەرزببێتەوە و بەرمیلێكی بگات بە 110 دۆلاری ئەمریكی.

بانكی “مۆرگان ستانلی” شیكارییەكی بۆ بازاڕی وزە كردووە و رایگەیاندووە، لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا، نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە بۆ نزیكەی 110 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.

هۆكاری بەرزبوونەوە پێشبینیكراوەكەی نرخی نەوتی خاو، زۆریی خواست و بووژانەوەی بواری فڕۆكەوانی و سووككردنی رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنایە لە چین، كە وایكردووە ئەو پیشەسازییانەی وڵاتی چین كە نەوتی خاویان تیادا بەكاردەهێنرێت ببووژێنەوە و خواستی زیاتر لەسەر نەوت سەرهەڵبداتەوە.

مارتین راتس شیكەرەوەی نەوتە لە بانكی “مۆرگان ستانلی” و پێشبینیدەكات لە نیوەی دووەمی ساڵی داهاتوودا، خواست لەسەر نەوتی خاو زیاترببێت و خستنەڕوو كەمببێتەوە و بەوەش نرخەكان بەرزببنەوە.

بابەتی پێشتر

گاردیان: سیاسەتی بەریتانیا دەیان كۆچبەری كوشتووە

بابەتی دواتر

لە رووداوێكی هاتوچۆدا چوار پێشمەرگە برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار كەمێك دابەزی

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ نرخەكەی كەمێك دابەزی…
Total
0
Share