مێژوو لەگەڵ کامیانە؟ بۆ جاری (11) ئەوروپا و ئەمریکای لاتین ڕووبەڕوودەبنەوە

یەکشەممەی داهاتوو هەڵبژاردەکانی فەرەنسا و ئەرجەنتین یاریی کۆتایی مۆندیالی قەتەر 2022 ئەنجامدەدەن.

یاریی کۆتایی مۆندیالی قەتەر لە نێوان هەڵبژاردەکانی ئەرجەنتین و فەرەنسا ژمارە (11)یە کە لە نێوان دوو جەمسەری ئەوروپی و ئەمریکای لاتین ئەنجامدەدرێت، سێیەمین فاینەڵیشە لە نێوان هەمان دوو جەمسەر لە هەزارەی نوێدا.

لە (10) ڕووبەڕووبوونەوەی ڕابردوودا، تیپەکانی ئەمریکای باشوور حەوتجار براوەبوون و ناسناوەکەیان لەسەر حسابی تیپە ئەوروپییەکان بەدەستهێناوە، پێنج ناسناو بۆ بەڕازیل، دووان بۆ ئەرجەنتین.

لەلایەکی دیکەوە هەڵبژاردەکانی ئەوروپا تەنها سێجار لە یاریی کۆتایی مۆندیالدا لە لاتینییەکانی ئەمریکایان بردووەتەوە، دوو ناسناو بۆ ئەڵمانیا و ناسناوێک بۆ فەرەنسا.

بابەتی پێشتر

ڕاهێنەری فەرەنسا، بنزیمە بۆ یاریی کۆتایی دەگەڕێنێتەوە؟

بابەتی دواتر

ئەوەی لە گیرفانیدا بۆ مێسی دەگەڕا ئێستا هاندەری مێسی-یە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share