تەرمی كچێك بە سەربڕدراوی و پارچەكراوی لە گوێنییەكدا دۆزرایەوە

“تاوانی كوشتن”ـی كچێك كاردانەوەی فراوانی لێكەوتووەتەوە، تەرمەكەی بە پارچەكراوی لە گوێنییەكی فڕێدراودا لە نزیك شەقامێك دۆزرایەوە.

رووداوەكە لە شاری ئیب لە یەمەن روویداوە، بەڵام لە ئاستی وڵاتانی ناوچەكەدا دەنگدانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە بەو پێیەی بە “دڕندانە” ناوزەد دەكرێت و بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بۆچوونی جیاوازیان لەبارەیەوە هەیە.

پۆلیسی شارەكە لەو بارەیەوە دەڵێت، “تەرمی كچەكە بە سەربڕدراوی و پارچەكراوی لە گوێنییەكدا دانراوە و لە نزیك رێگایەك فڕێدراوە، بەڵام وردەكاریی تاوانەكە ئاشكرانییە و هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش لێكۆڵینەوەیان بۆ ئاشكراكردن و دۆزینەوەی بكەران دەستپێكردووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا: لێدوانەكانی ئەردۆغان هۆکاری زیادبوونی توندوتیژییە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەهۆی لێدوانەكانیەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە دژی ئاشتەوایی و سەقامگیری تۆمەتبار دەکات و دەڵێت، “لێدوانەكانی…
زیاتر ببینە

ئێران: ئەژدیها ئەفسانەییەکەمان ڕەوانەی ئاسمان دەکەین

وەزارەتی بەرگریی ئێران ڕایگەیاند، کەشتی ئاسمانی “سیمورغ”یان تاقیکردووەتەوە و کردارەکەش بەسەرکەوتووی کۆتاییهاتووە. سیمورغ، ناوی باڵندەیەکی ئەفسانەیی مێژووی ئێرانە…
Total
0
Share