وەزیری پەروەردە لە پەیامێكدا سوپاسی مامۆستایان و خوێندكاران دەكات و دەشڵێت، پێشتر لە فەرمانێكی وەزاریدا دەسەڵاتی تەواومان دا بە بەڕێوەبەری خوێندكاران كە خوێندكاری پێكهاتەكانی (ئێزیدی و كریستان) یان هەیە خشتەی تاقیكردنەوەكانیان بە جۆرێك ڕێكبخەن كە رەچاوی جەژن و بۆنەكانی ئەو پێكهاتانە بكەن.
ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم لە پەیامێكیدا بەبۆنەی دەستپێكردنەوەی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی یەكەمی ساڵی خوێندنی 2022-2023 سوپاسی مامۆستایان دەكات و هیوای سەركەوتن بۆ خوێندكاران دەخوازێت.
ئاشكراشیكرد، جگە لە پۆلی یەكەم و دووەمی باخچەی منداڵان و پۆلی ئامادەكاریی پێنج ساڵە و پۆلەكانی یەك، دوو و سێی بنەڕەتی و خوێندنگە نێودەوڵەتییەكان كە ئەمرۆ چوارشەممە یەك ملیۆن و 304 هەزار و 678 خوێندكار لە هەرێمی كوردستان لە خوێندنگە حكومی و ناحكومییەكان تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی یەكەمی خوێندنیان دەستپێكردووە.
راشیگەیاند، پێشتر لە فەرمانێكی وەزاریدا دەسەڵاتی تەواومان دا بە بەڕێوەبەری خوێندنگەكان كە خوێندكاری پێكهاتەكانی ( ئێزیدی و كریستان ) یان هەیە خشتەی تاقیكردنەوەكانیان بە جۆرێك رێكبخەن كە ڕەچاوی جەژن و بۆنەكانی ئەو پێكهاتانە بكات.