پێنج لە دەستگیركراوانی شیلادزێ ئازادكران

هەریەك لە یوسف شەریف، كۆڤان تاڕق، مەحمود ناجی، نێچیرڤان بەدیع و ئەمجەد یوسف كە لە دەستگیركراوانی شیلادزێ بوون ئازادكران.

پێشتر شۆڕش كەریم ئەندامی دەستەی پارێزەرانی دەستگیركراوانی شیلادزێ بە ئێستای راگەیاندبوو، بڕیاربوو دوێنێ سێشەممە ئەو پێنج دەستگیركراوەی شیلادزێ ئازادبكرێن، بەڵام دواتر دۆسیەكانیان رەوانەی ئاسایشی گشتیی هەولێر كرا و لەوێ بە بیانوو ئەو دەستگیركراوانە ئازادنەكران.

ئەو پارێزەرە جەختیكردەوە كە هەموو رێكارێكی ئازادكردنی ئەو دەستگیراوانە تەواوبووە و بڕیاری دادگاش لەو بارەیەوە هەیە.

كەمێك لەمەوبەر، شۆڕش كەریم ئەندامی دەستەی پارێزەرانی دەستگیركراوانی شیلادزێ ئاشكرایكرد، هەریەك لە یوسف شەریف، كۆڤان تاڕق، مەحمود ناجی، نێچیرڤان بەدیع و ئەمجەد یوسف ئازادكران.

بابەتی پێشتر

دوو ژن بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران و دەستبەسەر 15 هەزار دۆلاریشدا گیرا

بابەتی دواتر

رانیە..دەستبەسەر 70 تۆن ترشیاتی بەسەرچوودا گیرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share