هاتوچۆی دەربەندیخان: بەهۆی بارانبارینەوە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر ناتوانێت بە رێگای چیای بەراناندا تێپەڕێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەیەندیخان رایدەگەیەنێت، بەهۆی بارانبارینەوە لە ئێستادا ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر ناتوانێت بە ڕێگای چیای بەراناندا تێپەڕێت و سەربكەوێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەهۆی بارانبارینەوە لە ئێستادا هیچ ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر ناتوانێت بە رێگای چیای بەراناندا تێپەڕێت و سەربكەوێت.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، داوا لەشۆفێران دەكەین پابەندی رێنماییەكان بن، تیمەكانمان چاودێریی رێگاكە دەكەن و تا چارەسەری گرفتەكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لوقمان وەردی لە وەڵامی پارتیدا: کاک کۆسرەت و یەکێتی نەبوونایە لە هەولێرەوە دەزگا دەستوورییەکان حکومەتیان پێکنەدەهێنا

جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان وەڵامی پارتی دەداتەوە سەبارەت بەو تۆمەتانەی دەیداتە پاڵ کۆسرەت رەسوڵ عەلی…
Total
0
Share