سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگادارییەکی ئاراستەی فرۆشیاران و کاسبکارانی شەقامی سالم دەکاتەوە خۆڵ و خاشاک نەکەنە سەر شەقامەکە بەپێچەوانەوە سزادەدرێن.
لە راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانیدا هاتووە، “بەداخەوە کاسبکاران و فرۆشیارانی سەر شەقامی سالم زۆر بێباکانە شەقام و شۆستەکەیان پیسکردوە و خۆڵ و خاشاکی زۆریان بڵاوکردوەتەوە، هەروەها بوونەتە هۆی ناشرینكردنی ژینگەی ئەو شەقامە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، “تیمەكانی شارەوانیی سلێمانی، ئاگاداری سەرجەم فرۆشیارانی ئەو شەقامە دەكاتەوە، کە پابەندبن بە دانانی حاوییە و سەلەی خۆڵ و پاکراگرتنی شۆستە و شەقامەکان”.
راشیگەیاندووە، بەپێچەوانەوە لێپرسینەوە لەگەڵ سەرپێچیكار دەكرێت و بەپێی یاسا و ڕێنماییەكان سزا دەدرێت.